بەنرخترین گەنجینە لە مێژووی مرۆڤایەتییدا لە ژێر ئاو دەردەهێندرێتەوە

دوای تێپەڕبوونی چەند سەدەیەک لە نوقمبوونی کەشتییەکی ئیسپانی بەناوی سان خۆسێ لە ئاوەکانی کۆڵۆمبیا و دوای نزیکەی دە ساڵ لە دۆزینەوەی، بەپێی وتەی بەرپرسان بڕیارە لە مانگی نیساندا گەنجینەکانی کەشتییە نوقمبووەکە کە نرخەکەی بە 17 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە، دەربهێندرێتەوە.

بەپێی دەرئەنجامی گەڕانی هێزی دەریایی کۆڵۆمبیا لە مانگی حوزەیرانی 2022، کەشتییە گالیۆنەکە درێژییەکەی 150 پێیە و گەنجینەکەی بریتییە لە 200 تۆن زیو و بەردی بەنرخ و 11 ملیۆن دراوی زێڕ و سێتی ئێوارەخوانی چینی و گۆزەی بەنرخ و زیاتر لە 60 تۆپ.

لە ساڵی 2015 کە سەرەتا کەشتییە ژێرئاوکەوتووەکە دۆزرایەوە، خوان مانوێل سانتۆس سەرۆکی پێشووی کۆڵۆمبیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەمە بەنرخترین گەنجینەیە کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دۆزرابێتەوە”.

کەشتی سان خۆسێ لە ساڵی 1708 لەلایەن کەشتییە جەنگییەکانی بەریتانیاوە نوقمکرا لەکاتێکدا دەگەڕایەوە بۆ ئیسپانیا، بارێکی پڕ لە گەنجینەی بە مەبەستی دابینکردنی بودجە بۆ جەنگیی ئیسپانیا پێبوو، لە سەروبەندی ململانێکانی ئەوروپا، کە لە ساڵی 1701 تا 1714 بەردەوام بوو.

شوێنی کەشتی نوقمبوونەکە لە قووڵایی دەریادا کە تا ساڵی 2015 وەک نهێنی مابووەوە، لە نزیک شاری کارتاجێنایە کە شارێکی بەندەرییە لە کەنارەکانی کاریبی کۆڵۆمبیا.

بابەتی پێشتر

دۆخی تەندروستی شا چارلز بەرەو باشتر دەچێت

بابەتی دواتر

سەرەڕای ئەوەی وەرزی قەدەغەی راوەماسییە، پۆلیسی دارستن دەستی بەسەر 9 تۆڕی راوی ماسیدا گرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share