(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید به‌ چوار گۆڵ سێلتا ڤیگۆی تێپه‌ڕاند

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای “پالایدۆس” بووه‌ میوانی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ، یانه‌ مێژوویه‌که‌ی مه‌درید‌ له‌ده‌ستپێک تاوه‌کو کۆتایی یارییه‌که‌ باشترین ئاستی پێشکه‌شکرد، کۆنتڕۆڵی تۆپ و ئه‌نجامه‌که‌ی کرد.

ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌‌ به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی کارلۆ ئه‌نچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی‌ “لۆس بلانکۆس” له‌ خوله‌که‌کانی 14، 46، ٥٦، 66 له‌لایه‌ن که‌ریم بنزیمه‌، لوکا مۆدریچ، ڤینیسیۆز جونیۆر، فیدریکۆ ڤاڵڤێردی-یه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی شاهانه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ له‌ کۆی دوو یاریی ده‌ستپێکی “لالیگا”، توانی پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا بگرێت.

بابەتی پێشتر

ژن و پیاوێك لە ژێر سیسەمەكەی خۆیاندا بە دوای شوێنەواردا دەگەڕان و گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

کچی بەرپرسێکی نزیکی پوتین کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share