کچی بەرپرسێکی نزیکی پوتین کوژرا

ئەلیگزاندەر دۆگین

دەریا دۆگین کچی ئەلیگزاندەر دۆگین بیرمەند و فەیلەسووفی ڕووسی کە ئێستا وەک بەرپرسێکی باڵای ڕوسیا لێیدەڕواندرێت، بەهۆی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە کوژراوە، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردەوە.

ئەلیگزاندەر دۆگینی تەمەن 60 ساڵ زۆر لە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیاوە نزیکە و بە “ئەقڵی پلانداڕێژەری جەنگی ئۆکرانیا” ناودەبرێت.

بەپێی ڕۆژنامە بەریتانییەکە، کچەکەی دۆگین لەناو ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا پرادۆدا بووە لە نزیک گوندی بۆڵشی ڤیازیومی و بەهۆی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەوە پارچە پارچە بووە و دەوترێت ئامانج لە تەقینەوەکە، خوودی پیاوە نزیکەکەی پوتین بووە، بەڵام کچەکەی پێکراوە.

لێكۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەكانی ڕوسیا لە شوێنی ڕووداوەكە
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا: ئێران بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەتوانێت نەوت بفرۆشێت ئەگەرنا فشارەکان زیاتر دەکەین

لە بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015، ڤیکتۆریا نۆلاند بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری…
Total
0
Share