بەرشلۆنە پاشگەزبووەتەوە تەنها لە یەک حاڵەتدا دیپای دەکڕێت

ئیدارەی کاتیی یانەی بەرشلۆنە هیچ هەنگاوێک بە ئاڕاستەی مێمفس دیپای هێرشبەری هۆلەندی نانێت، بڕیاریشیانداوە کەیسی گواستنەوەکان بخەنە بەردەست سەرۆکی نوێی یانە، کە بڕیارە لە کانونی دووەمی 2021 دیاریبکرێت.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، سەرەڕای ئەوەی لە میرکاتۆی هاوینی 2020 دیپای داواکراوێکی سەرەکی یانەی بەرشلۆنە بوو و کومان مکوڕبوو لەسەر کڕینی، بەڵام ئیدارەی کاتیی ئازولگرانا بڕیاریداوە لە گواستنەوەکانی داهاتوودا بەو ئاڕاستەیە هەوڵنەدات.

کارلیس توسکێسی سەرۆکی کاتیی و هاوکارانی پێیان وایە، کڕینی دیپای لەم بارودۆخە داراییە هەستیارەدا زیانی دارایی قورسیان لێدەدات، جگە لەوەش مارتن برەیزوایت و عوسمان دیمبیلی بەهێزەوە گەڕاونەتەوە و لە ئەگەری گەڕانەوەی ئانسو فاتی کەڵەکەبوون لەسەر ئاستی هێرشبەران ڕوودەدات.

کارلیس توسکێس، سەرۆکی کاتیی یانەی بەرشلۆنە

بەپێی سەرچاوە کەتەلۆنیەکە، بەڕێوبەرانی بارسا تەنها لە یەک حاڵەتدا هەوڵەکانیان بۆ دیپای نوێدەکەنەوە، ئەگەر یاریزانێکی گەورە و کاریگەری پێکهاتەی کومان دووچاری پێکانی درێژخایەن ببێت، یاخود بەلایەنی کەمەوە یەکێک لە هێرشبەران، عوسمان دیمبیلی، مارتین برەیزوایت، ئەنتوان گریزمان ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکەن و ئەو ئەگەرەش لاوازە.

سەرچاوەکان لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەیان بە ڕێککەوتنی نێوان دیپای و ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە کردبوو تاوەکو لە زستانی 2021 بۆندی نێوانیان واژووبکرێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەی نرخەکەی بۆ پێنج ملیۆن یورۆ دابەزیوە، یانە کەتەلۆنیەکە بەهۆی بەرزی موچەکەیەوە نایانەوێت دووبارە دەست بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی بکەنەوە.

بابەتی پێشتر

لەمساڵدا 15 هەزار حاڵەتی توندوتیژیی خێزانی لە عێراق تۆمارکراوە

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share