پێکانی پۆگبا گرێبەستێکی تۆتنهامی ڕاگرتووە

پۆل پۆگبای فەرەنسی دووچاری پێکان بووە، بەو هۆیەوە یانەی یوڤانتۆس دانوستاندنەکانی بۆ گواستنەوەی ویستن ماکینی بۆ تۆتنهام ڕاگرتووە.

بەپێی زانیارییەکانی “فووتبۆڵ ئیتاڵیا”، پۆگبا لە کڕکڕاگەی ئەژنۆی ڕاستیدا تووشی پێکان بووە، ناچارە پشکنینی زیاتر ئەنجام بدات و ئەگەری دروست ئەوەیە دوو تا سێ مانگ دووربکەوێتەوە.

پێکانی پۆگبا درێژەی پێکانەکانی ڕابردوویەتی لە مانچستەر یونایتد، بەو پێیەی تەنها لە سێ وەرزی ڕابردوودا هەشت جار تووشی پێکان بووە.

بەهۆی ئەو پێکانەوە، ئیدارەی “بیانکۆنێری” دانوستاندنەکانی بۆ گواستنەوەی ویستن ماکینیی یاریزانی ئەمریکی بۆ یانەی تۆتنهام ڕاگرتووە، چونکە پۆگبا لەسەرەتای وەرزدا ناتوانێت بەشداریی چالاکییەکانی خولی ئیتاڵیا بکات و ناچارن بەردەوامی بە ماکینی بدەن.

بابەتی پێشتر

لەبارەی زیادكردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

چێڵسی پلان (B).. لە پێنج یەک و گرێبەستێک بۆ ئینتەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share