ژن و پیاوێك لە ژێر سیسەمەكەی خۆیاندا بە دوای شوێنەواردا دەگەڕان و گیانیان لەدەستدا

ژن و پیاوێك لە ژووری نووستنەكەیاندا بە دوای شوێنەواردا گەڕاون، لە ژێر سیسەمەكەی خۆیاندا كەوتوونەتە چاڵەوە و گیانیان لەدەستداوە.

ڕووداوەكە لە میسر ڕوویداوە، ژن و پیاوێكی دانیشتووی پارێزگای جیزە، بە پاچ و كەرەستەی هەڵكۆڵین چاڵێكی گەورەیان لە ژێر سیسەمەكەیاندا هەڵكەندووە و بە دوای پارچە و كەرەستەی شوێنەواریدا گەڕاون.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی جیزە دەڵێت، كوڕێك ئاگاداریكردوونەتەوە لە گیانلەدەستدانی دایك و باوكی، كاتێك تیمی لێكۆڵینەوە گەیشتوونەتە ماڵەكەیان، تەرمی ژن و پیاوێكیان لە ناو چاڵێكی قووڵی ناو ژووری نووستنەكەیاندا بینیوە و كەرەستەی چاڵهەڵكەندن لە ناو ژوورەكەدا هەبوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی جیزە، دوای گواستنەوەی تەرمەكان، خانووەكە خراوەتەژێر چاودێری و پاسەوانییەكی وردەوە و ڕێگەنادەن كەس سەردانی بكات تا ئەو كاتەی تیمەكانی شوێنەوارناسی پشكنینی بۆ دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمێکی زانایان ئێسکی بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە 99 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە

تیمێکی زانایان لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا ئێسکەپەیکەری بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە قەبارەکەی هاوشێوەی قەبارەی سەگێک دەبێت و…
Total
0
Share