ئەنچیلۆتی تۆنی هەڕەشەکانی بەرزکردەوە

دوای دۆڕاندنی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو بەرامبەر جیرۆنا، کارلۆ ئەنچیلۆتی هۆشداری بە یاریزانەکانی دا و دووپاتیکردەوە، کە دەبێت ئەو ئەنجامە بەهۆشیان بهێنێتەوە.

ئەنچیلۆتی دەڵێت، “ئەگەر بەرگریمان باش بێت براوە دەبین، بە پێچەوانەوە هەموو شتێک لەدەستدەدەین، بەرامبەر جیرۆنا بەرگریمان بەپێی پێویست نەبوو، داوایلێبوردن دەکەم، تیمەکەم بە کۆمەڵ یاریی نەکرد و ئەوە بوونی نەبوو، ویستمان پشت بە توانستی تاکە کەسی یاریزانەکان ببەستین و لەوەشدا سەرکەوتوو نەبووین، پێویستە یاریزانەکانم لەوە تێبگەن، ئەگەر نا، چەندین جار ئەو ڕاستییە دەڵێمەوە.”

ڕۆژنامەی مارکا دووپاتیدەکاتەوە، تۆنی هەڕەشەکانی ئەنچیلۆتی لە پێشوو بەرزترە، داوای لە یاریزانەکانی کردووە دۆڕاندنەکە بە لێدانێک تێبگەن بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان و بەهۆشهاتنەوە لە خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا، بەتایبەت بەرامبەر مانچستەر سیتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌شێوه‌یه‌کی کاتی گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌می پریمه‌رلیگ

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می پریمه‌رلیگ، به‌رامبه‌ر برایتۆن یاریکرد‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌،…
Total
0
Share