(ڤیدیۆ) لیڤانتی لە 25 خولەکدا دوو خاڵی دیکەی لە بەرشلۆنە داماڵی

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 36ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە ڕوبەڕوی لیڤانتی بووەوە و یاری نێوانیان بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

لیڤانتی لە یاریگای سیوتات دی ڤالێنسیا میوانداری بەرشلۆنەی سێیەمی ڕیزبەندی لالیگای کرد، یاری نێوانیان بە بە ئەنجامی (3-3) کۆتاییهات.

لە تایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی کومان باڵادەستبوون و توانیان چەندین هەلی گۆڵکردن بڕەخسێنن، لە خولەکەکانی 25 و 34 لیۆنێل مێسی و پێدری دوو گۆڵیان تۆمارکرد و ئەو تایمە (0-2) کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا سیناریۆکان پێچەوانەبوونەوە، لە خولەکەکانی 57 و 59 گۆنزالۆ میلیرۆ و خوسێ مۆرالێس دوو گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەیان تۆمارکرد.

لە خولەکی 64 عوسمان دێمبیلی فەرەنسی گۆڵی سێیەمی بەرشلۆنە و پێشەنگی تۆمارکرد، بەڵام یاریزانانی لیڤانتی دووبارە فشاریان دروستکردەوە و لە خولەکی 83 ئەنجامەکەیان لە ڕێگەی سێرجیۆ لیۆنەوە یەکسانکردەوە و یارییەکەش بە ئەنجامی یەکسانبوون (3-3) کۆتاییهات.

https://streamable.com/s23fm8

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە کۆکردنەوەی 76 خاڵ بە شێوەیەکی کاتیی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بەردەوامبوو، لە بەرامبەردا لیڤانتی بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ بۆ پلەی 13 هەڵکشا.

بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕیاڵ مەدرید یارییەکانی هەفتەی 36 ئەنجامبدەن، بە بردنەوەیان، یانەی بەرشلۆنە لە نازناوی لالیگا بێهیوا دەکەن و لە پلەی سێیەمدا مێسی و هاوەڵانی جێگیردەبن.

بابەتی پێشتر

ناپۆلی 5-1 ئودینێزی

بابەتی دواتر

(بەوێنە) یەکسانبوونی بەرشلۆنە بەرامبەر لیڤانتی (3-3)

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپی دڵی لای مەدریدە

كیلیان مباپی هێرشبەری فەرەنسی هێشتا دڵی لای ڕیاڵ مەدریدە و لە نوێترین لێدوانیدا باس لە پەیوەندییەكانی خۆی و…
Total
0
Share