سەرۆكایەتیی هەرێم: بڕیاردرا مانگی داهاتوو دوایین كۆبوونەوە لەبارەی هەڵبژاردنەكانەوە ئەنجامبدرێت

كۆبوونەوەی لایەنەكان بە ئامادەبوونی نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بارەگای سەرۆكایەتیی هەرێم لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان كۆتاییهات، جەخت لە گرنگیی هەڵبژاردن بۆ هەرێمی كوردستان كرایەوە كە دواخستنی زیان بە ناو و پێگەی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستانەوە بەڕێوەچوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، “لە كۆبوونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست لایەنە سیاسییەكان بگەنە لێكگەیشتنێك بۆ دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردن و چارەسەركردنی گرفتەكان و جەختی لە گرنگیی هەڵبژاردن بۆ هەرێمی كوردستان كردەوە و ڕایگەیاند، “دواكەوتنی هەڵبژاردن زیان بە ناو و پێگەی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “پلاسخارت پشتگیريی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ سەرخستنی پرۆسەكە دووپاتكردەوە و جەختی لەوەكردەوە دەبێت بە زووترین كات بگەنە ئەنجامێك، چونكە زۆر كات لەبەر دەستدا نییە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمدا هاتووە، “بڕیاردرا سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوو دوایین كۆبوونەوە بۆ یەكلاكردنەوەی تەواوی بابەتەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردن و چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم پرۆسەكە ئەنجامبدرێن”.

بابەتی پێشتر

سەدر داوا لە دادگا دەكات ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێنێتەوە

بابەتی دواتر

نوێترین لێدوانی بێرناردۆ سێلڤا لەبارەی داهاتوویەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share