هێزە ئەمنییەکانی هەولێر رێگری لە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەکەن

بڕیاربوو ئەمڕۆ چەند کەسایەتییەک لە شاری هەولێر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامبدەن، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی شارەکە رێگرییان لێکردن.
پەیامنێریی تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر پێیڕاگەیاندین، بڕیاربوو ئەمڕۆ کاتژمێر 10 لە بەردەم پارکی شانەدەری شاری هەولێر، بە بەشداریی نزیکەی 25 کەسایەتیی هەولێر و دەورووبەری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامبدرێت، بەڵام رێگرییان لێکرا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسایەتییانە دەیانویست لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا هانی هاوڵاتییان بدەن کە بچن کارتی بایۆمەتریی دەنگدان وەربگرنەوە، بەڵام لەلایەنه هێزێکی زۆریی ئەمنییەوە کە لەبەردەم پارکی شانەدەر جێگیرکرابوون رێگرییان لێکرا.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستی هەڵەبجە: بۆیەکەمجار حکومەتی عێراق وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ کردین

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بۆیەکەمجار وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕاستەوخۆ لە بەغدادەوە بەشە ڤاکسینی پارێزگای ناردووە. بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، بەپێی فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان گواستنەوەی کارتی زانیاری لەنێوان…
Total
0
Share