سەدر داوا لە دادگا دەكات ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێنێتەوە

موقتەدا سەدر

سەرۆكی ڕەوتی سەدا داوا لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەكات تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو بڕیار لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بدات.

موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا ڕایگەیاند، هەندێك دەڵێن هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران پێویستی بە دانیشتنی ئەنجومەنەكە هەیە، هەندێك فراكسیۆنی تیایە پەیوەستە بە پشك پشكێنە و بەردەوامیدان بە گەندەڵی و ناچنە ژێر خواستی هەڵوەشاندنەوە، بەڵكو دەڵێم هەڵوەشاندنەوەكە تەنها ئەو ڕێگایەی نییە.

داواش لە لایەنە دادوەرییە تایبەتمەندەكان و بەتایبەتیش سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەكات ڕێڕەوەكە ڕاستبكاتەوە، بەتایبەت دوای كۆتاییهاتنی وادەی دەستووریی بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و ڕاسپاردنی سەرۆك وەزیران بۆ پێكهێنانی حكومەت.

سەدر دەڵێت، تائێستا چاوەڕوانیی هەنگاوی باش لە دادگای عێراقی دەكات سەرەڕای ئەو فشارە سیاسی، ئەمنی و دزەپێكردنانەی لێرەولەوێ هەن، تا بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بدات دوای ئەو سەرپێچییە دەستوورییانەی ئاماژەی پێداوە.

دووشەممەی ڕابردوو نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، عێراق وڵاتی پێكهاتەكانە و گەلەكەی لە چەندین مەزهەب و نەتەوە پێكدێت، هیچ ئیرادەیەكی بەسەردا ناسەپێندرێت جگەلە ئیدارەی تەواوی گەل لەڕێی دامەزراوە دەستوورییەكانی كە ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەرایەتی دەكات.

مالكی وتیشی، “لەسەر ئەو بنەمایە نە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و نە هەڵبژاردنی پێشوەختە و نە گۆڕینی سیستم بەبێ گەڕاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دانیشتنەكانی بەشێوەی ئاسایی، نابێت”.

بابەتی پێشتر

بیڵ گەیتس: ئیفلیجیی منداڵان هەڕەشە لە هەموومان دەکات

بابەتی دواتر

سەرۆكایەتیی هەرێم: بڕیاردرا مانگی داهاتوو دوایین كۆبوونەوە لەبارەی هەڵبژاردنەكانەوە ئەنجامبدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائانی گەیشتە بەغداد

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دوای ڕۆژێك لە هێرشەكەی سەر ماڵی مستەفا كازمی، گەیشتە بەغداد. بەپێی هەواڵی میدیا…
Total
0
Share