وەزارەتی پەروەردە رێنمایی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 9 و 12 ی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردە رێنماییەکانی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 9 ی بنەڕەتی و 12 ی ئامادەیی بڵاوکردەوە و داوا دەکات کەشێکی گونجاو بۆ خوێندکاران لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەدا بڕەخسێندرێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدییایی ئێستا کەوتووە، داواکراوە، لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 9 ی بنەڕەتی و 12 ی ئامادەیی کەشێکی گونجاو بۆ خوێندکاران بڕەخسێندرێت.

لەبەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە، “هێرشکردنە سەر مامۆستایان لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بە هێرشکردنە سەر فەرمانبەری دەوڵەت هەژماردەکرێت، هەر خوێندکارێکیش ئەنجامی بدات ئەو ساڵی خوێندنی بە کەوتوو دادەنرێت و رێگەنادرێت تاقیکردنەوە ئەنجامبداتەوە”.

لە بەشێکی دیکەشدا جەختلەوەکراوەتەوە، “پێویستە خوێندکار پەڕەی پرسیارەکان بگێڕێتەوە، هەر پەڕەیەکی سۆما پەڕەی تاقیکردنەوەکانی لەگەڵدا نەبێت وەرناگیرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەیە پارتی و یەكێتی لەسەر پێكهێنانی كابینەیەكی بەهێز و كارا و یەكگرتوو رێكبكەون

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە هەولێر پێشوازیكرد لە وەفدێكی كۆنگرێسی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی ئادەم سمیس، ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share