نوێترین لێدوانی بێرناردۆ سێلڤا لەبارەی داهاتوویەوە

بێرناردۆ سێلڤا یاریزانی مانچستەر سیتی باسی لە داهاتووی خۆی و پەیوەندییەكانی لەگەڵ یانەكە كرد.

بە قسەكانی سێلڤادا دیارە كە دەیەوێت لە مانچستەر سیتی بڕوات و پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە بكات.

پێشیوایە لەكاتی مانەوەشیدا لەگەڵ سیتی توشی كێشە و ئاستەنگی نابێت و ئاساییە.

پوختەی قسەكانی بێرناردۆ سێلڤا

/ مانچستەر سیتی یانەیەكی گەورەیە و نایەوێت خاوەنی یاریزانێك بێت دڵتەنگ بێ، هەمیشە پێمان دەڵێن ئەگەر دڵتان خۆش نییە دەتوانن بڕۆن.

/ مادام یانەكە ڕاستگۆ بون لەگەڵمدا منیش ڕاستگۆم لەگەڵیاندا، هەمیشە ڕێزی پەیوەندییەكانم دەگرم لەگەڵ مانچستەر سیتیدا، هەر شتێك ڕووبدات، بەڕێزەوە ڕوودەدات.

/ ئیدارەی مانچستەر سیتی دەزانێت چیم دەوێت، بە ڕوونی و ڕاستگۆیی پێم وتوون، ئەگەر مامەوە لە مانچستەر ئەوا كێشەم نابێت.

/ با بزانین چی ڕوودەدات، هەمیشە وتومە لێرە دڵخۆشم، من زۆر بە ڕوونی و ڕاستگۆیی قسەم لەگەڵ ئیدارەی مانچستەر سیتی كردووە.

/ گواردیۆلا ناهێڵێت پشووی زۆر وەربگرین، بەردەوام لە ڕاهێنانین و ئەوەش بەردەوام لە ئاستێكی بەرزدا دەمانهێڵێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی بایرن به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ به‌شدارینه‌که‌ن

ئه‌گه‌رهه‌یه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی کاریگه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن به‌هۆی پێکانه‌وه، نه‌توانن‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌شداریبکه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌کانی بێلد سپۆرت،…
Total
0
Share