پێشبینی دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی باران دەکرێت

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە ئەمڕۆوە، پلەکانی گەرما دادەبەزێت و بەپێی سەرچاوەکانی چاودێریی کەشوهەواش، لەم چەند ڕۆژەدا باران دەبارێت.

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی خستەڕوو، پلەکانی گەرما دادەبەزن، بەجۆرێک، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەرێمی كوردستان 40بۆ 42پلە دەبێت، بەڵام سبەی یەکشەممە، دادەبەزێت بۆ 35پلە.

هاوکات بەپێی پێشبینییەکانی شارەزایانی کەشناسیی عێراقی، ئەم هەفتەیە لە شارەکانی هەرێم شەپۆلی بارانبارین دەبێت و لە هەندێک ناوچەی پارێزگاکانی هەرێم باران دەبارێت.

کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات لە ئەمڕۆوە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و ساماڵدا دەبێت و وردە وردە پلەکانی گەرما دادەبەزن، لە کاتێکدا ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 42پلەیە و نزمترین 25 پلەیە، لە سلێمانی41  بە 24 پلەیە و دھۆک 40 بە 26 پلە و کەرکوک 44 بە 26 پلە دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئالێگری بەتەنها نییە و یاریزانێکی یوڤی پەلکێشی مەدرید دەکات

بابەتی دواتر

ڕۆمەنیگە بۆ گەورەکانی ئەوروپا: "لیڤا" بۆ فرۆشتن نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share