ئایا وزەی ئەتۆم “خاوێنە”؟.. دەگەینە ئەم ڕاستییانە

وزەی ئەتۆم ئەوەی زۆری لەبارەوە دەوترێت، ماددەیەک کە جێگای مشتومڕی زانایانە، هەندێک پێیانوایە بەتاڵە لە گازە دەردراوە ژەهراوییەکان و بە وزەی “خاوێن” ناویدەبەن، هەندێکی دیکە هۆشداری لە مەترسییەکانی دەدەن، بەڵام کامیان ڕاستییەکەیە؟

بەشێکی زۆر کە لە بەرەی بەرگریکردنن لە وزەی ئەتۆم و بە خاوێن ناویدەبەن، لەبەرامبەر ئەوانەی دژی پەرەپێدانی وزەی ئەتۆمن و بە مەترسیی بۆ سەر ژینگەی دەزانن، زانیاریی جیاواز لەبارەی کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگە دەخەنەڕووە.

ئەو زانیارییانەی باس لە خاوێنیی وزەی ئەتۆم دەکەن و وەک پاڵپشتیکەرێکی ژینگە ناویدەبەن کە ڕێگرە لە دەرچوونی گەر گازێکی ژەهراوی بۆ ناو بەرگەهەوا، هەروەها بەرزبوونەوەی زۆری نرخی وزە، وای لە بەشێک لە حکومەتەکان کردووە، کە پاشگەزببنەوە لە دەستبەرداربوونی وزەی ئەتۆم، چالاکوانانی ژینگەش بە مەترسیی دادەنێن.

بەڵام ئایا ئەوە ڕاستە، ئایا وزەی ئەتۆم خاوێنە؟ یان ئەوە تەنها دەنگۆ و بانگەشەیەکە بۆ بەکارهێنانی ئەو کاتە کەمەی کە لەبەردەستدایە بۆ ڕزگارکردنی زەوی لە زیاتر قەتیسبوونی گەرما.

تا ئێستا مرۆڤ نەیتوانیوە بگاتە وزەیەکی خاوێن و بەتاڵ لە گازە ژەهراوییەکان، لەناویشیاندا وزەی ئەتۆم، کە لە بەکارهێنان و پیتاندنی یۆرانیۆمدا تا بەرهەمهێنانی گازی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدرێت، تەنانەت لە داخستنی وێستگەکانیشدا بڕێک گازی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدەن.

لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە کۆمپانیاکانی وزەی ئەتۆم یان وزەی ناوکی بەرگریی لەوەدەکەن کە وزەی ئەتۆم بەتەواوی “خاوێن”ـە، بەپێی ڕاپۆرتێک کە نوسینگەی ڕاوێژکاریی “ئینکۆ” پێشکەشی وەزارەتی ئابوریی هۆڵەندای کردووە باس لەوە دەکات هۆکار زۆرن بۆ پشتبەستن بە وزەی ئەتۆم، لەسەروو هەموویانەوە نەبووی گازە ژەهراوییە دەردراوەکان.

بەڵام توێژەرانی کۆمەڵەی ” Scientists for Future” لەبەرامبەردا لە ڕاپۆرتێکدا کە لە کۆنگرەی ئاووهەوا لە پاریس پێشکەشیانکرد جەختیانکردەوە، وزەی ئەتۆم بەتاڵ نییە لە گازە ژەهراوییەکان و بەتایبەتی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن.

بین وۆڵەر مامۆستا لە زانکۆی بەرلین و یەکێک لەو توێژەرانەی لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەدا بەشداریکردووە، ڕەخنەی توند لە لایەنگرانی وزەی ئەتۆم دەگرێت دەڵێت، “ئەوان زۆر لایەنی پرۆسەکەیان پشتگویخستووە”.

ئایا گازە دەردراوە ژەهراوییەکان لە بەهەمهێنانی کارەبا لە وزەی ئەتۆمیشەوە هەن؟

ڕاپۆرتێکی دەستەی تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوادا لە ئەڵمانیا، کە لە ساڵی 2014 کراوە باس لەوەدەکات، لە هەر کیلۆوات/کاتژمێرێک کارەبای بەرهەمهاتوو لە وزەی ئەتۆمەوە، 3.7 بۆ 110 گرام دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدرێت.

شارەزایان پێیانوایە، تێکڕای دەردانی ڕاستەقینەی گازی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە هەر کیلۆواتێک کارەبای وزەی ئەتۆم 66 گرامە.

بەڵام بین وۆڵەر، ئەو ژمارەیە بە ناڕاست دادەنێت و دەڵێت، بڕی دووانە ئۆکسیدی دەردراو زۆر لەوە زیاترە، زۆرینەی توێژینەوەکان لێکۆڵینەوەیان لە سەرجەم هەنگاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا نەکردووە، هەر لە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم تا پیتاندنی و تا بەرهەمهێنانی کارەبا گازی دووانە ئۆکسیدی کاربۆنی تێدا دەردەدرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی پێوەرەکان وزەی ئەتۆم خاوێنترە بەراورد بە وزەی بەردین.

وزەی ئەتۆم دەردانی گازە ژەهراوییەکانی بەڕێژەی 3.5% زیاترە لە وزەی بەرهەمهاتوو لە وزەی خۆر، ئەوەش 13 جار زیاترە لە وزەی بەرهەمهاتوو لە با، 29 جاریش زیاترە لە وزەی بەرهەمهاتوو لە ئاوەوە.

بابەتی پێشتر

پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

بابەتی دواتر

زانكۆی سلێمانی لەبارەی یەكپۆشییەوە: ‏ سبەینێ بڕیاردەدەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share