هەسارۆچکەیەک لە زەوی نزیکدەبێتەوە و مەترسی دروستدەکات

ئەمشەو هەسارۆچکەیەک بە دووری 5.5 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوی نزیکدەبێتەوە و ئەگەری دروستکردنی مەترسیی هەیە.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکا ناسا بڵاویکردەوە، هەسارۆچکەی 139622 (2001 QQ142) کە تیرەکەی 1.2 کیلۆمەترە ئەمڕۆ لە دووری 5.5 ملیۆن کیلۆمەتر و بە خێرایی 6.66کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا بەلای زەویدا تێدەپەڕێت.

پێشبینی دەکرێت هەسارۆکەکە لە دەوروربەری کاتژمێر 9:00 بەکاتی ئەوروپا بە لای زەویدا تێپەڕێت.

بە وتەی شارەزایانی گەردونناسی هەر هەسارۆچکە یان تەنێک لە 7.5 ملیۆن کیلۆمەتر کەمتر لە زەوی نزیکبێتەوە مەترسی دروستدەکات.

ئەم هەسارۆچکەیە بۆ یەکەمجار لە 22 ی ئابی ساڵی 2001 دەرکەوت، ئەمجارە بۆ دووەمین جار بیندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆتیرێش داواکاریی وڵاتان بۆ دواخستنی لوتکەی ئاووهەوا ڕەتدەکاتەوە.. پەتاکان هۆشدارین

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داواکاریی بەشێک لە وڵاتانی جیهان و چالاكوانان بۆ دواخستنی لوتکەی ئاووهەوا ڕەتدەكاتەوە،…
زیاتر ببینە

وێنەی ناخهەژێنی وشکبوونەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاوەکان دەبنە هەڵم و شوێنە ونبووەکان دەردەکەونەوە

هۆشدارییە جیهانییەکان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و ئەو وڵاتانەی زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت لە ئاستێکی بەرزدان، عێراق یەکێکە…
Total
0
Share