دابەشكردنی مووچەی پەروەردە دواخرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بانكەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی پەروەردە كە بڕیاربوو سبەینێ بدرێت دواخرا و بانكەكان دەوامناكەن، بەرێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، “چەكی مووچە بەسەرجەم پەروەردەكان دراون كە دەبێت سبەینێ مووچەی پەروەردە بدرێت”.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكی ناوەندیی سلێمانیی بانكەكانی ناوشار و دەرەوەی شار ئاگاداركراونەتەوە ڕۆژی سێشەممە مووچەی پەروەردە لەگەڵ ئەو شوێنانە دەدرێت كە فەرمانی وەرگرتنی مووچەیان هەیە.
هاوكات حەسەن ڕەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە وەكو بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینە كارمانكردووە كە چەك و لیستی مووچەی پەروەردە تەواوبكەین تا سبەینێ مووچەی مانگی تەمموزی پەروەردە بدرێـت.

ئاشكرایكرد، چەكی مووچەمان داوەتە سەرجەم پەروەردەكان و تا ئێستا هیچ بڕیارێك بە ئێمە نەدراوە كە مووچەی پەروەردە نەدرێت.

بابەتی پێشتر

پارتی سۆسیال دیموکرات: خۆمان بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادە دەكەین

بابەتی دواتر

هەپەگە 39 سەربازی توركیای كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share