پارتی سۆسیال دیموکرات: خۆمان بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادە دەكەین

پارتی سۆسیال دیموکرات بانگەوازێك ئاراستەی حزب و لایەنەكان دەكات و دەڵێت، “چەکی مەردایەتی لێبکەین بەلادا و خۆمان بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەبکەین”.

لە پەیامێکدا بۆ یادی 46 ساڵەی دامەزراندنی، پارتی سۆسیال دیموکرات ڕایگەیاند، “لە ئێستادا عێراق و هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاردا هەنگاودەنێن، کە خۆی لە کەمیی خزمەتگوزاری و گرفتی دارایی و نەبوونی شەفافیەت لە داهات و گرفتی تەواوی کایە سیاسییەکان لەگەڵ بەغداد و چارەسەرنەکردنیان دەبینێتەوە”.

لە پەیامەكەیدا پارتی سۆسیال دیموکرات دەڵێت، “پێویستە تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان هەوڵی یەکخستنی نێوماڵی کوردی بدەن، خۆمان بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەبکەین کە هەر گۆڕانکارییەک ڕووبدات لە بەرژەوەندیی گەلەکەمان بیقۆزینەوە تا بتوانین ژیانێکی باشتر و شایستەتر بۆ سەرجەم چین و توێژەکان مسۆگەربکەین”.

پارتی سۆسیال دیموکرات بانگەوازێكی ئاراستەی لایەنەكان كردووە و لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاندووە، “بانگی هەموو تێکۆشەرانی هێز و لایەنە سیاسییەکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دەکەین، چەکی مەردایەتی لێبکەین بەلادا و بەوپەڕی هۆشیارییەوە تێبکۆشین لە پێناو ئامانجە لەمێژینەکانمان و گیانی  فیدایی سەرەتایی شۆڕش زیندووبکەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە تۆمەتی بەکار‌هێنانی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی گومان لەسەر…
زیاتر ببینە

لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا پۆلیسێک گیانیلەدەستدا

ئەمڕۆ لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا کارمەندێکی پۆلیسی کەلار گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ تۆمەتبارێک کەبەپێی ماددەی…
زیاتر ببینە

د. یاد نەقشبەندی: تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تەنها دانیشتووی سلێمانی نین

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، رایگەیاند، تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تەنها دانیشتووی سلێمانی نین. د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی…
Total
0
Share