وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئامادەكاری بۆ بەرگرتن لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون دەكات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە چەند ڕێوشوێنێكی بەپەلە دەگرێتەبەر.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تێیدا هاتووە، هەرێمی كوردستان چەند ڕێوشوێنێك بۆ بەرگرتن لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون (حمی النزفی) Haemorrhagic Fever دەگرێتەبەر.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، تای خوێنبەربوون ترسناكترین نەخۆشیی گواستراوەی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤە.

ئاماژە بەوە كراوە، بۆ كۆنترۆڵكردن و دانانی نەخشەڕێگای خۆپارێزی لەو نەخۆشییە ترسناكەی كە لە ئێستادا عێراقدا ڕاگەیەندراوە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم چەندین ڕێكار و ڕێوشوێنێك بۆ پاراستنی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان لەو پەتایە دەگرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە رۆژانی پشوودا نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی 24 كاتژمێر كراوەدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی 24 كاتژمێر كراوەدەبن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی…
Total
0
Share