هێڵی گەرمیی پەیوەندیکردنی هاوڵاتییان بە بژمێرەکان راگەیەندرا

وەزارەتی پلاندانان لەگەڵ دەستەی ئاماری هەرێم هێڵی گەرمیی پەیوەندیکردنی هاوڵاتییان بە بژمێرەکانی سەرژمێرییەوە رادەگەیەنێت.

دەستەی ئاماری هەرێم سەر بە وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، ژمارەی 567 کە هەردوو هێڵی ئاسیا و کۆرەک لەخۆدەگرێت هێڵی گەرمیی پەیوەندیکردنی هاوڵاتییانە بە بژمێرەکانی سەرژمێریکردنەوە.

پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق، ماوەی چەند مانگێکە ئامادەکاری بۆدەکرێت و چەند رۆژێکە قۆناغی دووەمی پرۆسەکە لە شار و شارۆچکەکان دەستیپێکردووە و بژمێرەکان ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و ناوی هاوڵاتییان تۆماردەکان.

قۆناغی کۆتایی پرۆسەکە لە دوو رۆژی داهاتوودا ئەنجامدەدرێت و بژمێرەکان پرسیارەکانیان ئاراستەی هاوڵاتییان دەکەن لەنێو ماڵەکانیاندا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح: جەخت لە پاراستنی فەرهەنگی ‏پێکەوەژیانی ئایینەکان دەکەمەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، ‏پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی جیهان، عێراق و هەرێمی کەردستان…
Total
0
Share