نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی کێشەکانی گرتووخانەی غوێرانەوە 45 هەزار کەس ئاوارەبوون

بەپێی سەرژمێرییەک کە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامیداوە، نزیکەی 45 هەزار کەس لە ڕۆژئاوای کوردستان لە دوای دەستپێکردنی پێکدادانەکانی نێوان داعش و هەسەدە ئاوارەبوون، کە بەهۆی هێرشێکی سەر گرتووخانەی غوێران دەستیانپێکردووە.

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند، “ژمارەی ئەوانەی لە شاری حەسەکە لە دوای هێرشەکەی سەر گرتووخانەی غوێرانەوە ئاوارەبوون گەیشتووەتە 45 هەزار کەس و شوێنەکانی خۆیان بەجێهێشتووە”.

بۆ پێنجەم ڕۆژە لەسەریەک هێزەکانی سوریای دیموکرات بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان هەوڵی سەرکەوتن بەسەر ئەو چەکدارانەی داعشدا دەدەن کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە.

بەپێی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ژمارەی ئەو چەکدارانەی داعش کە تائێستا کوژراون گەیشتووەتە زیاتر لە 200 چەکدار، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش کە لە گرتووخانەكەدا بوون هەڵاتوون و تائێستا ژمارەیان نەزانراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان: بەهیواین کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت پاکێجی تایبەت بە خوێندکاران دابینبکەن

ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، بڕیارەکەی دوێنێمان دەرئەنجامی ئەو بارودۆخە ئەمنییەیە کە ئێستا لە ئارادایە. د.…
Total
0
Share