قائیمقامیەتی دوكان: بەشە بەنزینەكەی ئەمڕۆ بەهۆی خراپی كوالێتییەكەیەوە گەڕێندرایەوە

قائیمقامیەتی دوكان ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەشە بەنزینەی ئەمڕۆ گەیەندراوەتە قەزای دوكان دوا پشكنین دەركەوتووە زۆر خراپ بووە بڕیاردراوە بگەڕێندرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای دوكان تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی لیژنەی سووتەمەنیی قائیمقامییەت نموونەی ئەو بەنزینە 800 دینارییەی وەرگرت ڕەوانەی پشكنین كرا، دەركەوتووە دەركەوت كوالێتییەكەی زۆر خراپ بووە و كەڵكی ئەوەی نەبووە بەكاربهێنرێت.

بۆیە بە بڕیاری قائیمقام بەنزینەكە گەڕێنرایەوە و داواكرا لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان لایەنی كەمتەرخەم سزابدرێت.

بابەتی پێشتر

وەزیری پلاندانانی هەرێم: هەوڵمانداوە ئەو گوندانەی پێویستییان بە خزمەتگوزارییە پێیان بگەیەنین

بابەتی دواتر

ڕێژەی مردن بەهۆیەوە 90%ـە.. تەندروستیی جیهانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێكی دزراو دەستی بەسەرداگیرا

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك…
Total
0
Share