جەمال كۆچەر: مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەبێت بدرێت و نافەوتێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەبێت بدرێت و نافەوتێت.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، چەندین كێشە لە نێوان هەرێم و بەغداد هەن كە پێویستیان بە چارەسەرە لەوانە پرسی مووچە، نەوت و گرێبەستە نەوتییەكان و جگەلەوەش بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەیە دەبێت بەغداد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت و نابێت مووچە بكرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە و وتیشی، “بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەبێت بدرێت و نافەوتێت و پێشتر وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەنێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک بڕیار لە لیژنەی ئەمنیی ئیدارەی گەرمیانەوە؛ هەر کەس تەقە بکات دەستگیردەکرێت و دەدرێتە دادگا

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و بە بەشداریی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان و بەڕێوەبەرى دادمودەزگاکانى ئاسایش، پۆلیس، هاتوچۆ،…
Total
0
Share