ڕێژەی مردن بەهۆیەوە 90%ـە.. تەندروستیی جیهانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی ڕاگەیاند

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ماربۆرگی بۆ یەکەمجار لە وڵاتی گانا ڕاگەیاند دوای ئەوەی دوو گواملێکراوی ڤایرۆسەکە پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە پێگەی فەرمیی خۆی بڵاویکردووەتەوە، نەخۆشییەکە تایەکی خوێنبەربوونی زۆر توندە لە هەمان خێزانی ئیبۆلایە، لە شەمشەمەکوێرەوە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ.

گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ بەڕێگەی بەرکەوتنی شلەکانی جەستەی کەسی تووشبوو دەبێت، بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تا ئێستا ئەو تووشبووانەی لە گانا تۆمارکراون و پشتڕاستکراونەتەوە سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

ڕێکخراوەکە باس لەوەدەکات ئێستا زیاتر لە 90 گومانلێکراو هەن کە بەشێکی زۆریان کارمەندانی تەندروستیین.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ڕێژەی مردن بەهۆی ڤایرۆسی ماربۆرگەوە لەنێوان 24% بۆ 90% دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی چالاکییە سیاسی، ئەدەبی و ئاینییەكان ڕاگیران و هانی خۆڤاكسینكردن دەدرێت

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دا، هانی هاوڵاتیان دەدات ڤاكسین وەربگرن…
Total
0
Share