نۆ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، نۆ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت و دەشڵێت،” ناوەكان لە وەزارەتەوە ئاراستەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە دوای وردبینیكردن لە ناوەكان گرێبەستیان بۆ دەكرێت بۆ پێدانی یەكەكانی نیشتەجێبوون”.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لەسەر تاسەری هەرێمی كوردستان نۆ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون هەن كە بەشێكیان تەواوكراون و ئەوانەشی تەواونەبوون دابەشدەکرێت، بۆ ئەوەی هاوڵاتی بزانێت ئەو یەكە نیشتەجێبوونەی پێدراوەو بۆ ئەو مەبەستەش دەستكراوە بە رێكارەكان بۆ پێدانی ئەو یەكە نیشتەجێبووانە بەسەر هاوڵاتییانی كەمدەرامەتدا.

راشیگەیاند، ناوەكان نێردراون بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان تاوەكو وردبینی بكرێت و لیژنەیان لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ پێكدەهێندرێت ئەگەر گرفتیان نەبوو و زانیارییەكانیان دروستبوو بە نووسراوێك وەزارەت ئاگاداردەكرێتەوە و گرێبەستیان بۆ دەكرێت یەكەكانیان پێدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: زیاتر لە 60%ی ئەو گەڕەکانەی بێئاوبوون ئاویان وەرگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زیاتر لە %60ی ئەو گەڕەکانەی بێئاوبوون ئاویان وەرگرتووە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share