بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لەبارەی ئەو ئاوەی بۆ ماڵ و شوێنە گشتییەكان دابیندەكرێت روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە، هاوكات دڵنیایی دەدات و دەڵێت، “بەر لەوەی ئاو دابەشبكرێت، لە تاقیگەكاندا پشكنینی بۆ دەكرێت”.

بەپێی روونكردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “سەبارەت بە ئاوی خواردنەوەی شاری سلێمانی دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدەین هەموو ئەو ئاوانەی لەلایەن بەڕێوبەرایەتیمانەوە بۆ ماڵ و شوێنە گشتیەكان دابیندەكرێن، چاودێری و پشكنینی بەردەوامی بۆ دەكرێت لە تاقیگەكانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی و تاقیگەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەرلەوەی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی جەختیكردووەتەوە، “بەر لەوەی ئاو دابەشبكرێت لە تاقیگەكاندا پشكنینی بۆ دەكرێت و دواتر دەدرێتە هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی هەڵبژاردنی هەرێم و حكومەتی نوێی عێراق لەگەڵ لایەنەكان تاوتوێدەكات

شاندێكى مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتى، پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كگرتووى ئیسلامى تاوتوێكرد.…
Total
0
Share