ئۆتۆمبێلێكی دزراو دەستی بەسەرداگیرا

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەبەردەم ماڵەكەیدا لە قەزای سەیدسادق ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەر توانرا ئۆتۆمبێلەكە لە قەزای رانیە بدۆزرێتەوە كە تۆمەتبار فرۆشتبووی، دواتر توانرا تۆمەتبار لە قەزای ماوەت بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (ه.س.ع. لەدایبكبووی 1988) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیی جیهان لە سلێمانییە
تیمێکی ئەمریکی چارەسەری نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ لە منداڵاندا دەکەن

تیمێکی پزیشکیی پسپۆڕی ئەمریکی هاتوونەتە شاری سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چارەسەر بۆ ئەو منداڵانەی کە نەخۆشییە…
Total
0
Share