وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی دەرکرد

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری تەمویلی مووچەی مەدەنیی مانگی تەمموزی هەرێمی کوردستانی دەرکرد.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری پارەداركردن “تەمویل”ی مووچەی مەدەنیی مانگی تەمموزی هەرێمی کوردستانی دەرکرد.
باسی لەوەشکرد، “وەزارەتەکە بڕی 53 ملیار دیناری جیاوازیی مووچەی مانگەکانی پێشووی بڕی”.
لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆیان كرد و، بڕیاریدا ئەمڕۆ رێنوێنی بدات بە خەرجكردنی مووچەی مانگی تەمموزی دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان و هەفتەی داهاتووش مووچەی مانگی ئاب (8)یان خەرج بكرێت.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی باڵای دامەزراندنی پارێزگای هەڵەبجە: پڕۆسەی ناوتۆمارکردنی ئەلکترۆنی بۆ دامەزراندنی 250 کەس بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات

​لیژنەی باڵای دامەزراندنی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، پڕۆسەی ناوتۆمارکردنی ئەلکترۆنی بۆ دامەزراندنی 250 کەس لەسەر میلاکی فەرمانگەکانی پارێزگاکەیان، ئەمڕۆ…
Total
0
Share