عەلی حەمەساڵح مەترسییەك لەسەر مووچە ئاشكرادەكات

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، ئەم كابینەیە زۆر شانازی بەوە دەكات لەماوەی ئەم شەش مانگەدا مووچەی تەواوی بە فەرمانبەران داوە و دەشڵێت، “ئەگەر نرخی نەوت داببەزێت حكومەتی هەرێم نیو مووچە دەداتە فەرمانبەرەكانی”؟

ڕاشیگەیاند، ئەم كابینەیە یاسای بودجەی نەبووە و لە بەشێكی ناوچەكان مووچە دابەشكراوە و لە بەشێكی دیكەیان پارەی پێویست نەبووە بۆ دابەشكردنی مووچە و لە هەندێك شوێن دەرمان لە نەخۆشخانەكاندا نەماوە.
ئاشكرایكرد، لە ئێستادا 44 %ی داهاتی نەوتی فرۆشراو دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت و 15%ی داهاتی نەوتی فرۆشراو بۆ كرێی ئەو بۆرییە دەڕوات كە نەوتی هەرێمی كوردستانی پێدەگوازرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، “هیچ گەرەنتیەك نییە نرخی نەوت لەسەروو 100 دۆلارەوە بمێنێتەوە و ئەگەر نرخی نەوت دابەزێت هەرێمی كوردستان نیو مووچە دەداتە فەرمانبەرانی”؟

عەلی حەمەساڵح دەشڵێت، “غەدر لە فەرمانبەران دەكرێت پلە بەرزكردنەوە بۆ هێزە ئەمنییەكان و فەرمانبەرانی دامەزراوەكانی سەرۆكایەتیی هەرێم و حكومەت دەكرێت و تەنها بۆ فەرمانبەران پلە بەرزكردنەوەیان بۆ ناكرێت”.

بابەتی پێشتر

ئێران ئاوی زێی بچوکی گرتەوە

بابەتی دواتر

بەرپرسێکی هێزی دەریایی ئێران بەشێوەیەکی گوماناوی کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سالار مەحمود: دەرکەوت بڕیاری دادگای پاریس لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە و تورکیا و ھاوئاوازەکانی لێی زەرەرمەندبوون

سالار مەحمود پەرلەمانتاری پێشووتری كوردستان دەڵێت، “رێکكەوتن لەگەڵ عێراق لەسەر بنەمای بڕیاری پاریس بووە، فەرەنسا ئەندازیاری رێکكەوتنی ھەرێم…
Total
0
Share