وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو شۆفێرانە ئاگاداردەکاتەوە کە هەڵگری تابلۆی هەرێمن و سەرپێچیان کردووە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بارەی سەرپێچیکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی خاوەنی تابلۆی هەرێمن لە شارەکانی عێراق دەڵێت، “سەرپێچییەکان بەرزدەکرێنەوە بۆ هاتوچۆی هەرێم بۆ سزادانیان”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، “عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ ئەنجامدا و چەند بڕیارێکیان دەرکرد”.

ئەو وەزارەتە دەشڵێت، “لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ راسپێردرا کە ئەو سەرپێچیانەی لەلایەن ئەو ئۆتۆمبێلانەی خاوەنی تابلۆی هەرێمن لە شارەکاندا ئەنجامدراوە بەرزبکرێنەوە بۆ هاتوچۆی هەرێم بەمەستی سزادانیان”.

بابەتی پێشتر

راوێژکارێکی سودانی: مامەڵەی دارایی لە کەرتی حکومی بە تەواوەتی دەگۆڕێت بۆ ئەلیکترۆنی

بابەتی دواتر

شارەوانیی کەلار لەبارەی داخستنی شەقامێکەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share