کۆچبەرێکی دیکەی کورد لە پۆڵەندا بەهۆی سەرماوە گیانیلەدەستدا

شەوی ڕابردوو کۆچبەرێکی کورد کە دایکی پێنج منداڵە لە نەخۆشخانەیەکی ئەو وڵاتە گیانیلەدەستدا و هۆکاری چوونە نەخۆشخانەی تێکچوونی باری تەندروستیی بووە بەهۆی سەرمای زۆرەوە.

ئەڤین عیرفان ژنە کۆچبەرێکی کورد بووە لە وڵاتی پۆڵەندا بە دووگیانی چووەتە ئەو وڵاتە و دوای ئەوەی بەهۆی سەرمای زۆرەوە تەندروستیی تێکدەچێت، گەیەندراوەتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە.

ئەڤین عیرفان بەر لە نزیکەی مانگێک بەهەمان هۆکار منداڵەکەی لەدەستداوە دوای ئەوەی بە نەشتەرگەری بە مردوویی لەدایکبووە، ئەڤین خاوەنی پێنج منداڵی دیکەیە و ئێستا بەخێزانی لە پۆڵەندان بەمەبەستی کۆچکردن بەرەو وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا.

شەوی ڕابردوو ئەڤین لە هەمان نەخۆشخانە بە کاریگەریی سەرمابوون و نەشتەرگەرییەکەی گیانیلدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ گفتوگۆ لەبارەی ڕێكخستنەوەی یەكەی پاسەوانی دەكات

بڕیارە سبەی وەزیری ناوخۆ بچێتە پەرلەمانی کوردستان و لەبارەی بڕیاری ڕێکخستنەوەی یەکەی پاسەوانی گفتوگۆبكەن، سەرۆکی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانیش…
Total
0
Share