بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هیچ شێوەیەك سازش لەسەر مافە یاسایی و دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان نەكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی فراكسیۆنی یەكێتی كرد بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، مووچە و قووتی خەڵكی هەرێم و پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە كە دڵسۆزانە ئەركەكانیان راپەڕاندووە و هەوڵەكانیان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانی كوردستان بووە، داواشیكرد بە هیچ شێوەیەك سازش لەسەر مافە یاسایی و دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان نەكەن.

سەرۆك بافڵ داواشی لە فراكسیۆنی یەكێتی كرد، هەمیشە لە سەنگەری بەرگریكردن لە خواستەكانی خەڵكدا بن و پەرلەمان بكەن بە سەكۆی بەدیهێنانی مافەكانیان، لەبارەی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەشەوە سەرۆك بافڵ وتی، “خزمەتكردنی هەڵەبجە ئەركتانە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنەكان هەماهەنگبن تاوەكو كۆدەنگییەكی نیشتمانی سەبارەت بەو پرسە دروستدەكرێت”.

لەبارەی هاریكاری و هەماهەنگیی نێوان فراكسیۆنە كوردییەكانەوە لە بەغداد سەرۆك بافڵ فراكسیۆنی یەكێتی راسپارد، لەگەڵ تەواوی فراكسیۆنە كوردییەكان هاوكاربن و وەك بەرەیەكی كوردستانی خزمەتی بەرژەوەندییەكانی گەل بكەن و دوور لە هەموو لایەنگیرییەكی ‌حزبی نوێنەری كورد و كوردستان بن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی لیژنەیەك بۆ رێكخستنەوە و چاكسازی لە هێزە ئەمنییەكان پێكهێندرا و زیاد جەبار سەرپەرشتی دەكات

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبووەوە. لە راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتییدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا…
زیاتر ببینە

عەرەفات كەرەم: بە دەنگدانمان دژی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەگەڵ “بەرەی مقاوەمە”دا نین

بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی دەڵێت، دەنگدانی پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە پڕۆژە یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی…
Total
0
Share