بەرپرسێکی هێزی دەریایی ئێران بەشێوەیەکی گوماناوی کوژرا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە بەرپرسێکی باڵای هێزی دەریایی ئێران لەکاتی ئەرکدا  کوژراوە و شێوانی کوشتنەکەشی گوماناوییە.

ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی بڵاویکردەوە، ئەو بەرپرسە ئێرانییە ناوی پیت ئیلیە دیفسلار بووە و لەکاتی ئەرکدا بووە کوژراوە.

بەپێی ئاژانسەکە ئەمڕۆ مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەی لە شاری بوشەهری ئێرانەوە بەرەو مەیدانی ئازادی لە تاران بەڕێدەکرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ئاژانسەکە باسی لە هۆکاری مردنەکەی نەکردووە، جگە لەوەی بەشێوەیەکی گوماناوی بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کوژرانی کەسایەتی و بەرپرسانی ئێرانی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، هەموو جارێکیش ئێران دوای ڕووداوەکان ئیسرائیل بە ئەنجامدانیان تۆمەتباردەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عومان: ئەمریکا و ئێران کراوەن بۆ چارەسەری گرفتەکانی نێوانیان

وەزارەتی دەرەوەی عومان رایگەیاند، هەردوو وەفدی ئەمریکی و ئێرانی، لە میانەی دانوستانەکانی جنێڤ، کرانەوەیان بۆ چارەسەری گرفتەکان دەربڕیوە.…
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی: بەشی زۆری ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل بێئەنجام بوون

بنیامین ناتانیاهۆ ترسی خۆی دەربڕیوە لە ئەگەری وەستاندنی جەنگ، لەکاتێکدا شکستیانهێناوە لە پێکانی بەشێکی زۆری ئامانجەکانیان. ڕۆژنامەی نیویۆرک…
Total
0
Share