ئێران ئاوی زێی بچوکی گرتەوە

ئێران ئاوی زێی بچوکی گرتەوە و بەهۆیەوە کێشەی کەمئاویی بۆ چەند ناوچەیەك دروستبووە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ئێران ئاوی زێی بچوکی گرتووەتەوە کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتییانی چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و عێراقە.

باسیان لەوەشكردووە، بەهۆی گرتنەوەی ئاوەكە كێشەی كەمئاویی و ئاوی خواردنەوەی بۆ چەند ناوچەیەك دروستكردووە.

ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی گرتنەوەی ئاو لە دیوی ئێران و تورکیاوە کێشەی کەمئاوی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی كارتی ڤاكسین وەك مەرجی ڕاییكردنی مامەڵە دیاریدەكات

هەر بازرگان و خاوەنكارێك كارتی ڤاكسینی پێنەبێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانییەوە مامەڵەی بەڕێناكرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە…
Total
0
Share