بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆڵبارین عێراق و ئێران هەماهەنگی دەكەن

هەریەك لە عێراق و ئێران یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆڵبارین واژووكرد.

واژووكردنی یاداشتەكە ئەمڕۆ لەنێوان جاسم فەلاحی وەزیری ژینگەی عێراق و عەلی سلاجقە-ی هاوتا ئێرانییەكەیدا بوو.

بەهۆی كاریگەرییەكانی گۆڕانی ئاووهەوا، كەمبوونەوەی ئاو و بەبیابانبوون خۆڵبارین لە هەردوو وڵات زیادیكردووە.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق خستنەگەڕی هەوڵەكانی بۆ گفتوگۆی بەكۆمەڵی هەرێمایەتی دەربارەی شەپۆلەكانی خۆڵبارین و گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا ئاشكراكرد، بەتایبەت دەستپێكردنی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانی.

بابەتی پێشتر

نوێترین لێدوانی ڕافینیا یاریزانی نوێی بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

پاریس ناهێڵێت مێسی بڕوات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share