ئەمڕۆ پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق دەنگی لەسەر دەدرێت

دوای تێپەڕاندنی یاسای دادگای فیدراڵی بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00 دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

پێش دەنگدان لەسەر یاسای دادگای فیدراڵی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە و وا ڕاگەیەندرا کە ڕێککەوتن کراوە لەسەر یاساکە و تەنها دەنگدانی ماوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی فەرمی لە نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە ڕانەگەیندراوە.

پێشتر جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری هەرێم ڕایگەیاند، ئەو خاڵەی لەسەر پشکی هەرێم خراوەتە پڕۆژە یاسای بودجەوە بەدیلی نییە و هەردوولا دەتوانن جێبەجێی بکەن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ ناوەندی هەواڵی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند، ” تا ئێستا هیچ پێشنیارێکی باشتر نیە بۆ ئەو پێشنیارەی کە تایبەتە بە پشکی هەرێم  ولەناو پرۆژە بودجەکەدا هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبه‌ینێ ده‌وامى خوێندكارانى هەردوو زانكۆى سلێمانى و پۆلیتەکنیک ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ده‌رگاى بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان كرانه‌وه‌ و له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌وام لە زانکۆكانی سلێمانی و پۆلیتەکنیک دەستپێدەکاتەوە.…
Total
0
Share