پاریس ناهێڵێت مێسی بڕوات

ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان بڕیاریداوە گرێبەستی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بۆ ساڵێكی تر درێژبكاتەوە.

ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سانجێرمان بۆی دەركەوتووە بەهۆی مێسییەوە وەرزی ڕابردوو 700 ملیۆن یۆرۆ قازانجیان هەبووە.

هەروەها لەسەدا 60ی فرۆشی درێسی یانەكە، ئەوانە بووە كە ژمارە 30 و ناوی مێسی لەسەر بووە.

ئەمە جگە لەوەی لە ڕووی ئاستەوە لێی ڕازی بوون و پێیانوایە گۆڕانكاری یانەكە و كۆرۆنا هۆكاربون بۆ ئەوەی مێسی وەك پێویست دەرنەكەوێت.

ئیدارەی پاریس سانجێرمان بڕیاریداوە بۆندی مێسی تا ساڵی 2024 درێژ بكەنەوە و خواستی یانەكەشیان بە مێسی وتوە، بەڵام تا ئێستا كاپتنەكەی ئەرجەنتین هیچ وەڵامێكی نەبووە.

بابەتی پێشتر

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆڵبارین عێراق و ئێران هەماهەنگی دەكەن

بابەتی دواتر

كەشناسیی عێراق: پلەكانی گەرما بۆ سەروو 50 پلە بەرز دەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share