مافی مرۆڤ: پێشێلکارییەکان بەرامبەر منداڵان لە عێراق مەترسیدارە

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئازار ئاشکرایکرد کە پێشێلکارییەکان بەرامبەر منداڵان لە عێراق مەترسیدارە و هاوشێوەی نییە لە جیهاندان.

فازل غەراوی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، “کۆمسیۆن لە ساڵی 2015دا یاسای پاراستنی منداڵانی بە هەماهەنگی لەگەڵ یونسێف پێشکەش کردووە و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی دوای چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەبارەی یاساکەوە تاوەکو ئێستا ئەو یاسایە پەسەندنەکراوە و نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

ئاماژەی بەوەکردووە کە پەسەند نەکردنی ئەو یاسایە یەکێکە لە هۆکارەکانی پشت بەرزبوونەوەی پێشلکارییەکانی بەرامبەر منداڵان و جێبەجێکردنی ڕێکاری پێویست لەلایەن حکومەتەوە بۆ پاراستنی مافەکانی منداڵان، بەهۆی نەبوونی یاساکانی پەیوەست بە منداڵان کە لەتوانای هەبێت مافەکانی منداڵان بپارێزیت.

جەختیکردەوەکە مافەکانی منداڵان لە عێراق تاوەکو ئێستاش پێشێلکاری ترسناکی تێدا دەکرێت بەتایبەت لەو ژینگەیەی منداڵانی تێدا دەژین، هەروەها ئەو پێداویستییە تەندروستی، زانستی، ژینگەی و ئەمنییەی تێیدا دەژین هەروەها بێبەشکردنیان لە خوێندن  و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان، فرۆشتنی ئەندامانی جەستەی منداڵ و کارپێکردنیان لەو جێگایانەی کە نابێت منداڵانی تێدابێت.

سەرەڕای ئەوانەش ئەو ئەندامەی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، یەکێکی دیکە لە پێشێلکارییەکان ئەو نەهامەتییانەیە کە لە کەمپەکاندا روبەڕووی منداڵانی ئاوارە دەبێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، سەرجەم ئەو بەڵێنانەی پێشتر لەلایەن بەرپرسانی باڵای عێراقەوە دراون بۆ گرنگیدان بە دۆسیەکانی مافی مرۆڤ و خێزان و کۆمەڵگا لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا هیچ گۆرانکاری و بەرەوپێشچوونێکی بەخۆوەنەبینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: بەهۆی راگرتنی نەوتی هەرێمەوە عێراق هەموو رۆژێك 31 ملیۆن دۆلار قازانج دەكات

عەلی حەمەساڵح رایدەگەیەنێت، راگرتنی نەوتی هەرێم لەجیاتی زیان سوود بە ئابوریی عێراق دەگەیەنێت. عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: رەنگە ئەمڕۆ بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، رەنگە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت. سەرچاوەکە…
Total
0
Share