نوێترین لێدوانی ڕافینیا یاریزانی نوێی بەرشلۆنە

ڕاڤینیای بەرازیلی پشكینینی پزیشكی بۆ یانەی بەرشلۆنە ئەنجامدا و پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەكەوە كرد.

ڕاڤینیا بۆ پێنج وەرز گرێبەست لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە ئیمزادەكات و بڕی گواستنەوەكەشی 57 ملیۆن یۆرۆی كاش و 8 ملیۆن یۆرۆی گۆڕانكارییە.

لە لێدوانێكیدا ڕاڤینیا هیوای خواست نیوەی ئەوە بكات كە ڕۆناڵدینیۆ و نێیمار كردویانە.

بەشێك لە قسەكانی ڕاڤینیا:

// شانازییە كە لە بەرشلۆنە یاریی دەكەم دەمەوێت وەك نێیمار و ڕۆناڵدینیۆ هاوكاری یانەكە بكەم

// هیوادارم نیوەی ئاستی نێیمار و ڕۆناڵدینیۆ پێشكەش بكەم

// من یاریزانێكم حەزم بە شكست نییە و هەمیشە هەوڵی بردنەوە دەدەم

// دەمەوێت هاوكاری بەرشلۆنە بكەم بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەكان

// یاریكردن بۆ بەرشلۆنە خەونی من و خێزانەكەم و هاوڕێكانمە، دواجار خەونەكەم هاتە دی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی سەرکردایەتی ئەرجەنتینییەکان دەکاتەوە بۆ قۆناغی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026

ئاژانسە وەرزشییە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لیۆنێل مێسی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی مانگی ئۆکتۆبەر بەرامبەر ڤەنزوێلا و…
Total
0
Share