جموجوڵی حەشد لە سەربازگەكانی سوپای عێراقدا چاودێریدەكرێت

مستەفا كازمی دەستی بە چەند هەنگاوێك كردووە بۆ كەمكردنەوەی چالاكییە نایاساییەكانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و زیاتر چاودێریكردنیان.

سەرچاوە سەربازییەكانی عێراق بە ڕۆژنامەی “شەرقولئەوسەت”یان ڕاگەیاندووە، نوسینگەی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق چەند ڕێكارێكی نوێی گرتووەتە بەر بۆ كەمكردنەوەی چالاكییە نایاساییەكانی گروپە چەكدارەكانی سەر بە حەشدی شەعبی.

ڕۆژنامەكە دەڵێت، بەشێك لە ڕێكارەكان بریتین لە چاودێریكردنی چالاكیی گروپەكانی سەر بە حەشد لەناو سەربازگەكانی سوپای عێراق، هەروەها ڕێگریكردن لە بەكارهێنانی بنكە سەربازییەكانی سوپا بۆ ئەنجامدانی چالاكیی نایاسایی، لە نمونەی كردنە ئامانجی نێردە دیپلۆماسییەكان و بنكە سەربازییەكان.

سەرچاوە سەربازییەكان ئاشكرایانكردووە، ڕێكارەكانی كازمی دوای ئەوە دێت، كە ناكۆكیی زۆر لەنێوان فەرماندە سەربازییەكان و سەركردەكانی حەشدی شەعبیدا لە بنكە سەربازییەكانی عێراق دروستبووە، تەنانەت كار گەیشتووەتە ئەوەی لە سەربازگەیەكی باكووری بەغدا شەڕ لەنێوان چەند ئەفسەرێكی سوپا و لیوایەكی دیاری حەشدی شەعبی دروستبووە، ئەمەش دوای بەكارهێنانی سەربازگەكە بۆ هەڵدانی چەند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لەلایەن حەشدی شەعبییەوە.

بابەتی پێشتر

ئێران و ئەمریكا لەبارەی ئاڵوگۆڕپێكردنی زیندانییانەوە ڕێككەوتوون

بابەتی دواتر

سلێمانی.. یەک هەفتە مۆڵەت دەدرێتە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و چەکی بێمۆڵەت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share