سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، ئەلیکساندەر چیفرین پێی وایە کەمکردنەوەی ژمارەی یانە بەشدارەکان لە خولە ناوخۆیییەکانی ئەوروپا باشترین چارەسەرە بۆ پشوودان بە یاریزانان.
چیفرین بە سەرچاوەکانی هەواڵی ڕاگەیاندووە، “خولە ناوخۆییە گەورە و ناودارەکان پێویستە لە 18 یانە پێکهاتبن، نەک زیاتر، بە ڕای ئێمە بوونی دوو خولی گەورەی ناوخۆیی لە هەمان کاتدا زۆر زۆرە.”
زۆرینەی خولە ناوخۆیییەکانی ئەوروپا لە 20 یانە پێکهاتوون، تەنها خولی ئەڵمانیا (بوندس لیگا) نەبێت کە 18 یانە تێیدا بەشدارە، پێشتر لە خولەکانی دیکە کۆتایی دێت و شان بەشانی جامی ئەڵمانیا کەمتر لە وڵاتانی دیکە یاری دەکەن.
کێشەی چیفرین و “یوێفا” لەوەدایە، کە سەرۆکایەتی ڕایەڵەی یانەکان لە خولە گەورەکانی وەک ئینگلتەرا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فەرەنسا ئامادە نین ژمارەی یانەکانیان کەم بکەنەوە.