ئێران مووشەكێكی نوێی تاقیكردەوە كە توانای هەڵگرتنی مانگی دەستكردی هەیە

“باڵدار” ناوی مووشەكێكی نوێی ئێرانە و دووەم جارە ئەو وڵاتە بە مەبەستی تاقیكردنەوە هەڵیدەدات، توانای هەڵگرتنی مانگی دەستكردی هەیە و بە سووتەمەنیی ڕەق و شل كاردەكات.

ئەحمەد حوسەینی وتەبێژی كۆمەڵەی ئاسمانگەڕی لە وەزارەتی بەرگریی ئێران دەڵێت، هەڵدانی مووشەكەكە بۆ دووەمین جار بە مەبەستی توێژینەوە بووە، مانگێكی دەستكردی هەڵگرتووە كە لەڕووی تایبەتمەندیی تەكنیكییەوە ڕكابەریی مانگە دەستكردە پێشكەوتووەكانی جیهان دەكات.

بەپێی وتەی حوسەینی، “مووشەكی باڵدار” بە دوو قۆناغ هەڵدەدرێت، لە یەكەمیاندا بە سووتەمەنیی ڕەق كاردەكات و لە قۆناغی دووەمدا سووتەمەنیی شل پاڵی پێوەدەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران ئاستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی دەرەکی بەرزدەکاتەوە

سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، وڵاتەکەیان ئاستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی دەرەکی بەرزکردووەتەوە و شار و ناچەکانی لەڕووی سەربازییەوە…
زیاتر ببینە

بەهۆی خوێندنەوەی هۆنراوەیەکی کوردییەوە سکاڵا لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تۆمارکرا

بەهۆی ئەوەی لە میانی سەردانێکیدا بۆ شاری ئامەد لە باکووری کوردستان، لە رێوڕەسمێکدا هۆنراوەیەکی کوردیی خوێندەوە؛ سکاڵای یاسایی…
Total
0
Share