“دۆدۆ” دەبێتە ئالڤێسی نوێ بۆ بەرشلۆنە

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە سەرنجیان خستووەتە سەر بەرگریکارێکی لاوی بەڕازیلی، پێشیان وایە دەتوانێت چیرۆکی دانی ئالڤێس دووبارە بکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی، دۆملسۆن کۆردیێرۆ دۆس سانتۆسی ناسراو بە “دۆدۆ”، لەلایەن ماتیۆ ئالیمانی و بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنەوە چاودێری دەکرێت، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن وەرزی داهاتوو ئەم لاوە بەڕازیلییە جێگەی دانی ئالڤێس بگرێتەوە.

“دۆدۆ” لە پێگەی بەرگری باڵی ڕاست یاری دەکات، تەمەنی 23 ساڵە و بەرزی باڵای (1. 66م) و لە شێوازی یاریکردندا هاوشێوەی ئالڤێسە، لە یانەی بەرشلۆنە پێویستی بە بەدەستهێنانی ئەزموونە بۆ گەیشتن بە ئاستی باڵا.

بەرگریکارەکەی بەڕازیل لە یانەی شاختار دۆنێتسکی ئۆکرانی یاری دەکات، نرخی گواستنەوەی بە 20 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە، لەم وەرزەدا تەنها 24 یاری کردووە و چوار گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: لەسەر هەڵبژاردن و كۆمسیۆن لەگەڵ پارتیدا خاڵی كۆك و ناكۆكمان هەیە

بابەتی دواتر

كارمەندێكی هاتوچۆ لە ڕووداوێكدا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share