میلان دەبێتەوە بە گەورەی ئەوروپا؟

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی هەنگاوی چەسپاو و گرنگی لە بوارەکانی دارایی و کارگێڕیدا ناوە، بەو شێوەیە بەردەوامبێت لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە لوتکەی تۆپی پێ.

بەڕێوەبەری جێبەجێکار و وەرزشیی میلان، ئیڤان گازیدێس و پاولۆ ماڵدینی لەڕووی داراییەوە باشترین کاریانکردووە، تاوەکو یانەکەیان لە قەیرانی دارایی و قەیرانی سەردەمی کۆرۆنا دەربازبکەن، هاوکات لەگەڵ ئەو شۆڕشە بەهێزەی ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەر لەسەر ئاستی هونەری بەرپایکردووە.

میلان لە وەرزی 2020-2021 پلەی دووەمی خولی ئیتاڵیای بەدەستهێناوە و گەڕاوەتەوە نێو گەورەکانی ئەوروپا (چامپیۆنزلیگ)، لەم وەرزەشدا و دوای تێپەڕبوونی 13 هەفتە هاوشانی ناپۆلی لوتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی ئیتاڵیای گرتووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی یانە لۆمپاردییەکە ئاشکراکراوە، لەدەستدانی دارایی ڕۆسۆنێری کەمیکردووە و گەیشتووەتە 96 ملیۆن یورۆ، لەکاتێکدا وەرزەکانی ڕابردوو 194.6 ملیۆن یورۆ و زیاتر بووە.

هەروەها داهاتی ساڵانەی یانە بەبڕی لەسەدا 36 زیادیکردووە و گەیشتووەتە 261 ملیۆن، لەهەمانکاتدا ڕێژەی مووچەی یاریزانانی لە ساڵی 2019 بۆ 2021 لە 196 ملیۆنەوە کردووە بە 84 ملیۆن و ئامادەش نییە سیستمە نوێیەکەی لەپێناو هیچ یاریزانێک تێکبدات.

بابەتی پێشتر

ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. لە مانگێكدا 103 پێشێلكاریی مافەكانی مرۆڤ تۆماركراون

بابەتی دواتر

پێدری خەڵاتی لاوی ئاڵتونی بۆ ساڵی 2021ی پێبەخشرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share