ئاسانترین ڕۆتینەکانی ڕۆژانە بۆ چارەسەری پێستی ڕووخسارت لە ماڵەوە

 

ئەگەر ڕۆژانە تەنها 15 خولەک کاتت هەیە، بەسە بۆئەوەی بە چەند هەنگاوێک چارەسەری کێسەکانی پێستی ڕوخسارت بکەیت، بەدڵنیایی ئەم چارەسەر ناتوانێت هەمان کاریگەریی چارەسەرە پزیشکییەکانی ناو کلینیکەکان و بۆتۆکسی هەبێت، بەڵام دەتوانێت پێستت تەندروست بهێڵێتەوە و کەمتر نیشانەکانی ماندوێتی و پیری تێدا دەربکەوێت.

یەکەم: پاککردنەوەی دوو لایەنە

پاککردنەوەی پێست لە مەیکئەپەکانی ڕۆژانە دەتوانێت بە دوو هەنگاوبێت، یەکەمیان بەکارهێنانی پێکهاتەیەکی زەیتی بۆ لێکردنەوەی مەیکئەپەکانی سەر ڕووی پێست بەبێ ئەوەی زیان بەر پێستت بکەوێت و زەیتە سروشتییەکەی پێستت لاببات، دواتر بەکارهێنانی پاکژکەرەوەی تایبەت بە لابردنی قوڵی مەیکئەپ لەسەر پێست.

دووەم: تەقشیرکردنی پێست

دووەم هەنگاو لابردنی خانە مردووەکانی پێست و زەیتی زیادەی سەر پێستە، ئەویش بەبەکارهێنانی تەقشیرێکی گونجاو لەگەڵ شێوازی پێستەکە، هەموو پێستی ڕووخسارت بە کرێمی تەقشیرەکە دابپۆشە دواتر بە دەستەکانت مەساجی ڕووخسارتی پێبکە، دواتر ڕووخسارت بشۆ و وشکی بکەرەوە.

سێیەم: ماسک

دوای ئەو دوو هەنگاوە پێستت پاکە بەڵام بەو ئاستە پاک نەبووەتەوە کە ماددە زیانبەخش و ژەهراوییەکان لەناو قوڵایی پێستتدا بە بەکارهێنانی ماسکی تایبەت بە پاککردنەوە، وەک ماسکی قوڕ یان خەڵوز.

چوارەم: شێدارکردنەوە

ئێستا پێستت بەتەواوی پاکبووەتەوە، پێویستە خۆراک بدەیت بە پێستت، ئەو شێدارکەرەوەیە بەکاربهێنە کە باشترینە بۆ پێستت بەبێ ئەوەی پێستت بشۆی کرێمە شێدارکەرەوەکە بە پێستتەوە بهێڵەرەوە.

بابەتی پێشتر

پێشكەشكارێكی ئەفغانی لەسەر شەقام كوبە دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەربیلی یەكێك بوو لە دەنگە بەسۆزەكان لەیادی ناكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share