پێشكەشكارێكی ئەفغانی لەسەر شەقام كوبە دەفرۆشێت

پێش ئەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان لە هاوینی ساڵی ڕابردوودا بۆ جاری دووەم فەرمانڕەوایی ئەفغانستان بگرێتەدەست، موسا موحەمەدی پێشكەشكار و پەیامنێری تەلەڤیزیۆن بوو، بەڵام سنووداركردنی كاری میدیایی لەلایەن حكومەتی تاڵیبان و سانسۆركردنی كاری میدیایی، بەشێك لە ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی ئەو وڵاتەی بێكاركردووە، بە تایبەت ژنان.

یەكێك لەو میدیاكارانەی لە پیشەكانیان دووركەوتوونەتەوە، موسا موحەمەدی-یە كە ئێستا لەسەر شۆستە و شەقام كوبە دەفرۆشێت بۆ ئەوەی بژێویی خۆی و خانەوادەكەی دەستەبەربكات.

بڵاوبوونەوەی وێنەكانی موسا، دەنگدانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە و ڕۆژنامەنووس و چالاكوانانی ئەفغانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر دەڵێن، دوای ساڵانێك لە كاری میدیایی، ئەمە چارەنووسی گەنجی ئەفغانستانە.

لە درێژەی كاردانەوەكاندا، ئەحمەدوڵڵا واسق بەڕێوەبەری گشتیی ئێستگە و تەلەڤیزیۆنی نیشتمانیی ئەفغانستان لە تویتێكدا نووسیویەتی، بێژەرەكە لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیدا دادەمەزرێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتی بانكی نێودەوڵەتی، دوای ڕووخانی حكومەتی پێشووی ئەفغانستان و هاتنەوەی تاڵیبان بۆ فەرمانڕەوایی، داهاتی تاك لەو وڵاتەدا بە ڕێژەی 30% كەمبووەتەوە و بەشێكی زۆری ئەفغانییەكان لە دۆخێكی ئابوریی دژواردان و تەنانەت بەشێكیان بە ئاسانی دەستیان بە خۆراك ناگات.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا بۆ لاپۆرتا: سیلڤا لە سیتی دەمێنێتەوە

بابەتی دواتر

ئاسانترین ڕۆتینەکانی ڕۆژانە بۆ چارەسەری پێستی ڕووخسارت لە ماڵەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share