بەهۆی ئەوەی ڕێگەی پێنەدرا پاپا ببینێت زیانی ملیۆنان دۆلاری پێگەیاندن

دوو گەشتیاری  ئەمریکی لە ڤاتیکان بەهۆی ئەوەی ڕێگەیان پێنەدان پاپا ببینن دوو پەیکەری مێژووییان شکاند کە بەهاکانیان ملیۆنان دۆلارە.

پێگەی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، “دوو گەشتیاری ئەمریکی بەهۆی ئەوەی داواکاری بینینی پاپای ڤاتیکانیان ڕەتکراوەتەوە، لە مۆزەخانەی چیارامۆنتی هێرشیانکردووەتە سەر دوو پەیکەری مێژوویی و شێواندوویانن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پەیکەرەکان تەمەنیان زیاتر لە دوو هەزار ساڵە و یەکێکن لە شاکارە گرانبەهاکانی ڕۆمانییەکان، دوای تێکشکاندنیان براونەتە بەشی چاککردنەوە”.

ئاشکراشیکرد، “یەکێک لە تۆمەتبارەکان ڕاستەوخۆ دەستگیرکراوە، ئەوی دیکەشیان لەکاتی هەڵاتنی دەستگیرکراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: هۆکاری شکستی دانوستانەکان ئەوەبوو ئـ.ـێران ڕەتیکردەوە گەرووی هورمز بکاتەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا قسەمکرد، ئەویش ئاگاداری کردمەوە کە هۆکاری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
Total
0
Share