دەزانیت هۆكاری چییە ناوی كەسەكانت بیرناكەوێتەوە؟

هۆكارەكەی دەزانیت؟

توێژینەوەیەكی نوێی دەروونناسی، لەبارەی بیرنەكەوتنەوەی ناوی كەسەكانەوە گەیشتووە بە دەرئەنجام زانستی و دەڵێت، پەیوەندی بە خوودئەڤینییەوە هەیە.

ئەگەر ناوی كەسەكانت لەبیردەچێتەوە و لە كاتی دیدار یاخود گفتوگۆدا ناوەكانیانت بیرناكەوێتەوە، ئایا هۆكارەكەی دەزانیت؟، ئەم پرسیارە و وەڵامەكەی پوختەی توێژینەوەیەكن كە توێژەرانی زانكۆی ماك ئیوانی كەنەدی ئەنجامیانداوە.

ناوەڕۆكی توێژینەوەكە دەڵێت، هۆكارێك بۆ لەبیركردنی ناوی كەسەكان و بەتایبەت بیرنەكەوتنەوەی ناوەكانیان، شڵەژانی كەسێتیی خوودئەڤینی (NPD)ـە، كە وا لە كەسەكە دەكات كاتێك لەگەڵ هاوڕێ یاخود كەسانێكدا كە پێشتر ناسیونی یەكتر دەبیننەوە و ناوەكانیانی بیرناكەوێتەوە، هەوڵنەدات بۆ بیركەوتنەوەی ناوەكان.

توێژەرانی دەروونی ڕوونكردنەوەیان لەو بارەیەوە خستووەتەڕوو و جەختدەكەنەوە كە ئەو خوودئەڤینی (نەرجسییەت)ـەی لە كەسەكەدا هەیە، وایلێدەكات كاتێك ناوی كەسێكی بیرناكەوێتەوە، لەخۆباییانە مامەڵەبكات و لە باتیی هەوڵدان بۆ بیركەوتنەوەی ناوی كەسەكە، خۆی لە بابەتەكە دەدزێتەوە و بە ڕێگەیەكی تر چارەسەری دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ملیۆنان ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە.. وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە

تەلەسكۆپی هابڵ توانیویەتی وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە تۆماربکات، کە هۆکارەکەی هێزی ڕاکێشانی نێوان دوو گەلەئەستێرەکەیە. دوو گەلەئەستێرەکە ناویان…
Total
0
Share