بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەربیلی یەكێك بوو لە دەنگە بەسۆزەكان لەیادی ناكەین

سەرۆكی یەكێتی هاوخەمی بۆ كۆچی دواییی محەمەد ئەحمەد ئەربیلی دەردەبڕێت و دەڵێت، هەوڵ و خزمەتەكانی لەیادناكەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، کۆچی دوایی مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیللی، ھونەرمەندی گەورە و ناسراوی گەلەکەمان لە دڵەوە نیگەرانی کردین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، “محەمەد ئەربیللی یەکێک بوو لە دەنگە بەسۆزەکانی گۆرانی و مۆسیقای کوردی. هەوڵ و خزمەتەکانی ئەو مامۆستا گەورەیە بۆ بەرەوپێشچوونی هونەری کوردی لەیادناکەین و بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە”.

ئەمڕۆ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی هەولێر، هونەرمەندی گۆرانیبێژ محەمەد ئەحمەد ئەربیلی، كە ماوەیەك بوو تەندروستیی تێكچووبوو، كۆچی دواییكرد.

ئەربیلی یەكێك بوو لە هونەرمەندە گەورە و دیارەكانی هەولێر و كوردستان و چەندین بەرهەمی ناوازە و دیاری پێشكەش بە هونەری میوزیكی كوردی كردووە، خاوەنی دەنگێكی خۆش و میوزیكژەنێكی بەتوانا بوو.

یەكێك لە بەناوبانگترین گۆرانییەكانی، بەرهەمی “هەولێرە”یە، كە لەناو خەڵكدا بە گۆرانیی “لێرەمە لە هەولێرێ، دڵدارم لە هەولێرە” ناسراوە.

بابەتی پێشتر

ئاسانترین ڕۆتینەکانی ڕۆژانە بۆ چارەسەری پێستی ڕووخسارت لە ماڵەوە

بابەتی دواتر

هەڵگرتنی نان لە ساردكەرەوەدا دەبێتەهۆی شێرپەنجە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی ناڕازی: بایكۆت ناشكێنین

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، بایكۆت ناشكێنن و دەرگای خوێندنگاكان ناكەنەوە. ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد،…
Total
0
Share