میدیای ئێرانی: ئەگەری هەیە بەرپرسێكی موساد لە هێرشەكەی هەولێر كوژرابێت

ئاژانسی فارس-ی ئێرانی دەڵێت، ئەگەری هەیە سەركردەی تیمی تیرۆر-ی موساد لە ئاكامی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر كوژرابێت.

ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوە جیاجیاكانەوە بڵاویكردەوە، هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە سێ ئۆتۆمبێلی كردووەتە ئامانج، بە سەركەوتوویی پێكاویەتی (مەبەست لێی پێكانی بەرپرسە ئیسرائیلییەكەیە).

دەشڵێت، پاش چەند كاتژمێرێك هەندێك سەرچاوەی ڕۆژئاوایی و عەرەبی ڕایانگەیاند، ئۆتۆمبێلەكان شانەیەكی سەر بە دەزگای هەواڵگری سەر بە ئیسرائیلیان گواستووەتەوە، ئەمەش ئامانجی سەرەكی هێرشەكە بووە كە بە بێفڕۆكەوانەكە ئەنجامدراوە.

پەڕەی (ئینتل سكای) لە تویتەر كە چالاكە لەبواری شیكردنەوەی مەترسییە نێودەوڵەتییەكان و چاودێریی گەشتە ئاسمانییە جیهانییەكان و هەواڵ دەربارەی قەیرانە جۆراوجۆرەكان بڵاویكردەوە، بەرپرسێكی موساد لەو هێرشەدا كوژراوە، وەك ئەوەی ئاژانسی فارس بڵاویكردووەتەوە.

شەوی ڕابردوو بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو هێرشێك بۆسەر هەولێر ئەنجامدرا، فڕۆكەكە لە شەقامی سەرەكی هەولێر-پیرمام كەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی برینداربوون، چەند ئۆتۆمبێلێكیش زیانیان بەركەوت.

بابەتی پێشتر

ڕۆدیگێر: عەقڵیەتی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ من دەگونجێت

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: هێرشەكەی هەولێر لەلایەن حیزبوڵڵاوە ئەنجامدراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە دوا هەڵویستی راگەیاند

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق دوا هەڵوێستی خۆی لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق…
Total
0
Share